خوَكوشتن... به‌خشینی جووتێك باڵه،
تاگه‌یشتن به‌ته‌نهایی!
هێمن حمه‌جزا
تاده‌گه‌مه لای توَو
ورد ورد...
له‌سه‌رسوچی زه‌مه‌نێكی تاریكیتردا،
خوَم ده‌كه‌مه‌وه به‌زه‌ینتا،
چاوه‌ڕێمبه... ته‌نهایی!
ٍتاده‌گه‌یه‌وه خه‌یاڵم و
هێواش هێواش...
له‌بێداری شه‌وێكی گه‌رمدا،
خوَت میقات ده‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی دڵم،
چاوه‌ڕێتم... ته‌نهایی!
ئه‌ی ته‌نهایی!
ئێستاش ئه‌و ئێواره‌یه‌م له‌یادناچێ،
كه‌ده‌تگووت:
من وخودا، جمكانه‌یه‌ك بووین!
وه‌لێ ئه‌و... له‌جنسی یوَتوَپیایه‌و
منیش... له‌جنسی حه‌قیقه‌ت!
ئه‌ی ته‌نهایی... ئه‌ی حه‌قیقه‌تم!
مودێكه،
دواهه‌مین سكێچی ڕاڕایت،
له‌ئاوێنه‌ی ژوره‌كه‌مدا جێده‌مێنێ و
ناتبینم!
له‌باخچه‌كه‌ماندا،
بوَنی دواهه‌مین دانیشتنت ده‌كه‌م و
ناتگرم!
ده‌نگی دواهه‌مین گوَرانیت،
به‌دیواری حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه ده‌بیستم و
لێم وونی!
له‌یادمه ته‌نهایی!
كه‌هه‌میشه ده‌تگووت:
من وخودا، پێكه‌وه گوره‌بووین!
وه‌لێ ئه‌و... له‌دڵی هه‌موو ئاگرو سه‌حراو ئاشوبگێڕه‌كاندایه‌و
منیش... ته‌نها له‌دڵی "با"و باران ونه‌سیمه‌كاندا!
ئه‌ی حه‌قیقه‌تم... ئه‌ی ته‌نهایی!
مودێكه،
كوناوكون... وه‌ك جاسوسێكی به‌سه‌لیقه،
چی ته‌رمیناڵ و
چی كتێبخانه‌و
چی قاوه‌خانه هه‌یه،
به‌دوتا وێڵم و... ناتدوَزمه‌وه!
وه‌ك نیگابانێكی گومانكار،
سه‌رده‌كه‌م به‌ماڵی شه‌وداو
ده‌ستده‌نێم به‌ترپه‌ی دڵی كچانه‌وه‌و
ڕیزی پیاوانی نوێژخوێنت بوَده‌گه‌ڕێم و
ناتدوَزمه‌وه!
وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌كی دڵته‌نگ،
جانت به‌جانتای موسافیران ده‌پشكنم و
دیوار به‌دیواری مالاَن ده‌نووسم و
دڵوَپ به‌دڵوَپی باران ده‌خوَمه‌وه‌و
ناتدوَزمه‌وه!
ئه‌ی ته‌نهایی!
ئه‌ی پیرترین سێبه‌ری هه‌میشه‌یی من،
له‌ژێرباران و
له‌ناوتوَفانه‌كاندا!
توَنه‌بی،
جاده چوزانێ؟
ئه‌م پێلاَوه غه‌ریبانه‌ی من،
تاكوێ له‌گه‌ڵیدا ڕێده‌كه‌ن و
سه‌ریشم،
چ نه‌خشه‌یه‌كی بوَ هه‌لاَتن كێشاوه؟
توَنه‌بی،
خودا له‌كوێوه ئاگای لێیه؟
چ ئیمانێكم له‌ژێرپێستما كوَكردوَته‌وه‌و
هه‌ناسه‌شم،
بوَنی چ بغوردێكی دوَستانه‌ی لێدێ؟
توَنه‌بی،
باران چوَن تێده‌گات؟
ئه‌م ژوره بچكوَلانه‌یه‌ی من،
به‌ڕنگی بارینی "توَ" سیخناخه‌و
گیرفانه‌كانیشم،
چ موَزه‌خانه‌یه‌كن،
بوَ ئه‌رشیڤی یاده‌وه‌رییه خوساوه‌كانی... به‌رهه‌تاو؟
ئه‌ی ته‌نهایی!
ئه‌ی نزیكترین دوَستی ناوخه‌یالاَتی من،
له‌تاریك لێڵی ئێواران و
له‌ده‌ستنووسی ئه‌وه‌ڵینی شیعره‌كانمدا!
هێنده عاده‌تم پێته‌وه كردووه!
ده‌ڵێی: ئه‌و گوَرانییه غه‌مگینانه‌م،
كه‌به‌جلكی ته‌ڕه‌وه نه‌بێت،
وتنه‌وه‌یان... به‌شێكه له‌كوفرو
گوێ لێگرتنیشیان... به‌شێكه له‌ڕاكردن!
ده‌ڵێی: ئه‌و چیروَكه قه‌مبورانه‌م،
كه‌له‌ناوفێنكایی سپێداندا نه‌بێت،
خوێندنه‌وه‌یان... پڕده‌مت ئه‌كات له‌یه‌ئس و
گێڕنه‌وه‌شیان... دڵت ئه‌كات به‌شتێك، له‌چه‌شنی به‌رد!
ده‌ڵێی: ئه‌و وێنه ڕه‌ش وسپیانه‌م،
كه‌له‌ژێرشه‌به‌نگدا نه‌بێت،
ته‌ماشاكردنیان... یاده‌وه‌ریت، كرم تێی ئه‌دات و
هه‌ڵدانه‌وه‌شیان... ئومێدت، ژه‌نگ هه‌ڵدێنێ!
ئه‌ی ته‌نهایی!
ئه‌ی پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ی ناو شه‌وانی من!
ته‌ماشاكه بێ توَ،
چ هێڵنجدانه‌وه‌یه‌كه... ژیان!
ته‌ماشاكه بێ توَ،
چ سه‌مایه‌كی بێڕیتمه... بوون!
ته‌ماشاكه بێ توَ،
چه‌ند ناموَیه خوَر... به‌هه‌ڵهاتن!
چه‌ند غه‌مگینه ده‌ریا... به‌شینایی!
چه‌ند بێمروه‌ته باخچه... به‌هه‌ڵوه‌رین!
خه‌یاڵت ڕاحه‌ت بێ، ته‌نهایی!
له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیانه‌ی،
كه‌گووتت:
من وخودا، له‌هه‌ناوی سروشتێكه‌وه هاتووین!
وه‌لێ ئه‌و... هێنده ڕووداره،
خوَی ده‌كات به‌ماڵی سپی هه‌موو دڵێكداو
منیش... له‌دڵی توَ به‌ولاوه،
ماڵی هیچ دڵێكی دی، پێنازانم!
ئه‌ی ته‌نهایی... ئه‌ی حه‌قیقه‌تم!
ئێستاكه شه‌وانه...
تابوَنی تاریكی نه‌گرم،
سه‌ر ناكه‌مه‌وه به‌ماڵداو
پێلاَوه‌كانم...
تاشه‌لاَڵ نه‌ێت له‌جاده،
ئیمه‌یل بوَ هیچ كه‌سێك نانێرم و
تادواهه‌مین جگه‌ره‌ی نێو پاكه‌ته‌كه‌شم نه‌كێشم،
بیر له‌مردن... ناكه‌مه‌وه!
كه‌بیرت ده‌كه‌م، ته‌نهایی!
ئه‌ی حه‌قیقه‌تم،
ورد ورد...
تاده‌گه‌مه‌وه لای توَو
له‌سه‌رسوچی زه‌مه‌نێكی تاریكیتردا،
خوَم ده‌كه‌مه‌وه به‌زه‌ینتا... چاوه‌ڕێمبه!
ئه‌ی ته‌نهایی،
هێواش هێواش...
تاده‌گه‌یه‌وه خه‌یاڵم و
خوَت میقات ده‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی دڵم،
چاوه‌ڕێتم!
ئه‌ی ته‌نهایی... ئه‌ی حه‌قیقه‌تم!
مودێكه،
شه‌وانه... دره‌نگانێك،
نزیك به‌تاریك ولێڵی سپێدان!
وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یم،
له‌بێداریمدا،
سنگم... له‌دووكه‌ڵی جگه‌ره پڕده‌كه‌م و
گوێم... له‌ژاوه‌ژاوی هه‌واڵه‌كان خاڵی ده‌كه‌مه‌وه‌و
ده‌ستیشم... له‌ناو لرفه‌و سپێتی "با"كاندا ده‌كێشمه‌وه‌و
به‌دیار وڕێنه‌كانی دایكمه‌وه... داده‌نیشم!
دایكم،
هه‌رگیز شاعیر نه‌بووه!
هه‌رگیز،
نه‌شئه‌شی به‌شیعرو
ئومێًدی به‌من و
خوَشی له‌جگه‌ره‌ش... نه‌هاتووه!
وه‌لێ دایكم،
له‌شیرینی خه‌ودا... بێئه‌ندازه شاعیره!
بێئه‌ندازه،
خه‌ون... به‌جگه‌ره‌و
به‌من و
به‌خوَكوشتنه‌وه، ده‌بینێ و
بێئه‌ندازه‌ش،
وڕێنه... به‌شیعرو
به‌گوَرانی و
به‌ته‌نهاییه‌وه، ده‌كات!
ئه‌مشه‌و... دره‌نگانێك،
نزیك به‌تاریك ولێڵی سپێدان!
وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یم،
دایكم... هه‌ربه‌ده‌م وڕێنه‌وه،
وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌یشتبێته دواین دێڕه‌كانی شیعرێك
یان...
سه‌ره‌تای شیعرێكی تازه بخوێنێته‌وه!
به‌نه‌وایه‌كی ئێجگار ئاسمانییه‌وه،
كه‌زوَرتر به‌گوَرانی ده‌كرد... وه‌ك له‌شیعر،
ده‌یگووت:
ته‌نهایی... له‌جێگایه‌كی ئێجگار دووره!
زوَر دوور!
هێنده دووره،
كه‌مه‌حاڵه... دوَزینه‌وه‌ی!
یان... پێگه‌یشتنی!
یان... ته‌ماشاكردنی!
دایكم... له‌قولاَیی خه‌وندا،
شاعیرانه‌تر هاواری ده‌كردو
ده‌یگووت:
ته‌نهایی... له‌ناوزه‌رفی ئه‌ونامه داخراوانه‌دایه،
كه‌هێشتاكه نه‌گه‌یشتونه‌ته جێ!
ته‌نهایی... له‌ناوقورگی ئه‌وباڵندانه‌دایه،
كه‌هێنده فڕیون،
گوَرانییان... له‌بیرچوَته‌وه!
ته‌نهایی... له‌ناو بێده‌نگی ئه‌وشه‌وانه‌دایه،
كه‌له‌به‌ر ئه‌ستێره،
ئاسمان... جێگایه‌كی نییه بوَمانگ!
دایكم،
ئه‌وه عومرێكه هه‌موو شه‌وێك،
وه‌ك بڵێی، ته‌نها یه‌ك خه‌ون ببینێ
یان، ته‌نها یه‌ك شیعر ئه‌زبه‌ركا
یان، ته‌نها یه‌ك گوَرانی بڵێ!
به‌ر له‌هه‌ستانی،
دروست...
له‌گه‌ڵ تاریك ولێڵی سپێدان!
وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی:
دواهه‌مین دوعای نێوان،
تاریكی ڕووناكی بخوێنێ و
دواهه‌مین ویردی نێوان،
خه‌ون وئاگایی بكات!
به‌ده‌نگێكی نزمتر... له‌وتنی گوَرانی و
به‌رزتر... له‌خوێندنه‌وه‌ی شیعرێك،
ده‌ڵێ:
خوَكوشتن... به‌خشینی جووتێك باڵه،
تاگه‌یشتن به‌ته‌نهایی!
مانگی (5 تا 8 / 2008)
سلێمانی
ئیتر دڵم ،
له‌توَو له‌ژیان ... دائه‌خه‌م !
هێمن حمه جزا
چونكه ده‌زانم ..،
تاگه‌یشتن به‌توَ ،
فرسه‌تێك نامێنێ كه‌تیایدا بڵێم :
من ... ئاوازی توَ بووم و
توَش ... ئاوازی هیچ كه‌س !
ئیتر دڵم ،
له‌توَو
له‌په‌نجه‌ره ... دائه‌خه‌م !
گوێ شلكه ... چوَن ده‌ڕوخێم !
گوێ شلكه ... چوَن هاڕه ده‌كه‌م و
چوَن ، هه‌ره‌س دێنم !
گوێ شلكه ..،
ئیدی من ، چوَن كوَتا ئه‌بم و
بشمبه‌خشه ..،
گه‌ر كوَتاییه‌كی ، له‌پڕبێت !
ئه‌ی دڵ ..!
توَ كه‌عاده‌تت ... به‌خوَت و
به‌شكان و
به‌وه‌سوه‌سه‌وه گرتووه !
لێگه‌ڕێ ..،
جاده چوَن ... عه‌سرێك پیاسه‌مان پێده‌كا !
باران چوَن ... ژنێك به‌ئیمانه‌وه ڕووت ده‌كاته‌وه !
گوَرانییه‌ك چوَن ... له‌مه‌رگدا ، ده‌مانخوێنێته‌وه !
ئیتر دڵم ،
له‌توَو
له‌عه‌شق ... دائه‌خه‌م !
كچێك ..،
كه‌هه‌میشه له‌گه‌ڵ "با"كاندا ئه‌هات ،
دڵی پڕكردم ، له‌چاڵی حه‌رف و
نه‌سیمی ، له‌ده‌سته‌كانما شارده‌وه‌و
سپێتی چاوانیشمی ،
به‌و كتێبانه ڕه‌شكرده‌وه ،
كه‌هه‌رگیز ..،
نه‌من و
نه‌خوداو
نه‌دایكم ... نه‌مانده‌خوێندنه‌وه !
كچێك ..،
كه‌له‌ده‌نووكی په‌ڕه‌سێلكه‌و
گوَرانی پاسارییه‌كانه‌وه ،
ده‌كه‌وته نێو ... خه‌یاڵ وزه‌ینمه‌وه ،
به‌رده‌وام ده‌یگووت :
مه‌راقت هه‌ڵپه‌سێره ،
به‌دار زه‌یتوونی باخچه‌كه‌مانداو
بیر له‌یه‌كه‌مین ڕامووسان و
له‌دواهه‌مین توڕه‌بوونی خوَت بكه‌وه ،
ئه‌و وه‌ختانه‌ی ..،
له‌شه‌رماو
له‌توڕه‌یدا ،
پڕ ده‌ممان ده‌بوو ..،
له‌لاسكی گوڵه‌كان و
پڕ دڵیشمان ..،
له‌وێنه‌ی خوساوو
به‌جێماوی ... پاش یه‌كتری !
ئه‌و وه‌ختانه‌ی ..،
بێئاگایانه ... بیرمان ده‌چووه‌وه لای ته‌نهایی و
داڵغه‌شمان پڕده‌بوو ..،
له‌و نوختانه‌ی ،
كه‌له‌كوَتایی هه‌موو ماچێكه‌وه دامانده‌نا ،
بوَ نه‌فره‌ت و
بوَ هه‌ڵهاتن و
بوَ خودكوژی !
كچێك ..،
كه‌له‌منداڵییه‌وه له‌ناو مندایه‌و
له‌گه‌ڵ داگیرساندنی هه‌رجگه‌ره‌یه‌كیشمدا ،
دێته‌وه به‌ر ..،
په‌نجه‌ره‌ی هاڕه‌كردووی زاكیره‌م و
ئاوێنه‌ی پارچه‌پارچه‌بووی یاده‌وه‌ریم و
شوشه‌ی له‌هه‌زارلاوه شكاوی بیركردنه‌وه‌م !
به‌رده‌وام ده‌یگووت :
سه‌فه‌ر : یانی دانیشتن ،
له‌كوَتایی فارگوَنی شه‌مه‌نه‌فه‌رێكدا ،
كه‌هه‌رگیز ..،
به‌خیابانه‌كانی ئومێد‌و
ده‌شته‌كانی پێكه‌نین و
لاڕێكانی سه‌وزایدا ... تێناپه‌ڕێ !
عه‌شق : یانی ته‌واوكردنی ،
خه‌یاڵی پیاوێكی موعتاد ،
له‌به‌رده‌م ..،
گڵوَپی سووری ترافیكێكدا !
ئه‌وده‌مه‌ی ..،
كه‌هاوكێشه‌ی ڕوَیشتن و
هاوكێشه‌ی وه‌ستانی ،
له‌گه‌ڵ خوَیی و
له‌گه‌ڵ جاده‌و
له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا ... بوَ یه‌كلاناكرێته‌وه !
ژیان : یانی ..،
وتنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین گوَرانی هه‌ڵوه‌رین ،
له‌پشت هه‌ڵمی په‌نجه‌ره‌كان و
له‌به‌رده‌م زه‌ردبوونی باخچه‌كان و
له‌ژێر كشانی نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه !
ئیتر دڵم ،
له‌توَو
له‌دونیا ... دائه‌خه‌م و
تا دواپله‌ی مه‌ستی و
بێهوَشیم ..،
بینده‌نێم به‌م ته‌نهاییه‌مه‌وه‌و
به‌وپه‌ڕی ساكاریشمه‌وه ،
بیر ..،
یان له‌مردن ،
یان له‌فه‌نابوون ... ده‌كه‌مه‌وه !
ئیدی توَش ..،
توَش ... ئه‌ی خه‌ونی به‌جێماوو
ته‌واونه‌بووی من ... له‌م سه‌رزه‌مینی ئاشووبه‌دا !
توَش ... ئه‌ی دڵی شكاو‌و
هه‌لاهه‌لابووی من ... له‌م جه‌سته یه‌خسیره‌دا !
توَش ... ئه‌ی ڕوَحی توَراوو
برینداری من ... له‌م كه‌رنه‌ڤاڵی پووچییه‌دا !
عاده‌ت به‌ئاوازێكه‌وه بگره ،
كه‌ته‌نهاییه !
عاده‌ت به‌ته‌نهاییه‌كه‌وه بگره ،
كه‌جوانییه !
عاده‌ت به‌جوانییه‌كیشه‌وه بگره ،
كه‌خوَكوژییه !
چونكه دڵنیام ..،
تاگه‌یشتن به‌توَ ،
فرسه‌تێك نییه ، تاتیایدا بڵێم :
من ... ئاوازی توَ بووم و
توَش ... ئاوازی هیچ كه‌س !
ئیتر دڵم ،
له‌توَو
له‌ژیان ... دائه‌خه‌م !
گوێ شلكه ..،
ئیدی من كوَتا ئه‌بم و
بشمبه‌خشه ..،
گه‌ر كوَتاییه‌كی ، له‌پڕبێت !
مانگی (9-10)/2007
سلێمانی
له‌ماشێنه‌كه‌ی "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"دا،
ئـــــــــاواده‌بم!
هێمن حمه جزا
خه‌ون ده‌بینم!
خه‌ون ده‌بینم و
له‌ماشێنه‌كه‌ی سه‌فه‌ردا، ته‌نهاده‌كه‌وم!
خه‌ون ده‌بینم و
به‌رله‌وه‌ی بگه‌مه ئاخیره‌ت، ئاواده‌بم!
خه‌ون ده‌بینم و
له‌قوڵایی خه‌ونمه‌وه، قسان ده‌كه‌م!
هه‌رچه‌نده ده‌شزانم،
"بێمانایی" زیاترله‌مه، شتێكی ترم پێنانوسێت!
خه‌ون ده‌بینم... خه‌ون!
له‌خه‌ونمدا،
دره‌نگانێكی ئێواره ده‌گه‌مه ته‌رمیناڵ و
بێ دوودڵی و
بێ سڵاو‌و
بێ سێ ودوو... یه‌كڕاست،
قاپی پێشه‌وه‌ی ماشێنه‌كه‌ی "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"* ده‌كه‌مه‌وه‌و
وه‌ك پیاوێكی غه‌مگین وكه‌مدوو
وه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵێكی له‌خۆڕازی وتووڕه
وه‌ك موسافیرێكی بێهووده‌و نابه‌ڵه‌د
له‌سه‌ر كورسییه‌كی ته‌نها،
كه‌بوَ یادگاری له‌سه‌ری نوسراوه:
"دڵ تێكهه‌ڵهاتنه له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵكه تێكه‌ڵی"**
داده‌نیشم و
جگه‌ره‌یه‌ك ڕۆشن ده‌كه‌م و
خه‌ون ده‌بینم!
به‌ودره‌نگانی ئێواره‌یه،
جگه له‌من و
جگه له‌باخه‌وانێك،
كه‌دڵی پڕكردبوو له‌یاسه‌مین و
چاوی به‌ڕیحانه ڕشتبوو
ده‌ستیشی، بوَنی په‌ینی لێوه‌ده‌هات!
جگه له‌كچێك،
كه‌باوڵێكی شینی پڕی پێ‌بوو،
له‌قسه‌ی ناودڵی و
له‌ته‌نهایی هه‌میشه‌یی وتاقه‌كه‌ی و
له‌ڕاڕایی ناو دوعاكانی!
له‌ماشێنه‌كه‌ی "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"دا،
جگه له‌مناڵێك،
كه‌شه‌مه‌نه‌فه‌رێكی كڕی بوو
به‌بڕوای خوَی... گه‌ر ئێواره‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتبایه،
هه‌ربه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ره، سه‌فه‌ری ده‌كرد!
جگه له‌سه‌ربازێك،
كه‌میلی دواهه‌مین فیشه‌كی هێنابوَوه‌و
تاوناتاوێك،
به‌ده‌نگێكی پڕله‌ترس و
به‌ڕه‌نگێكی هه‌ڵبزڕكاوه‌وه... ده‌یگووت:
له‌هه‌روێستگه‌یه‌كی ئه‌م سه‌فه‌ره‌مدا،
هه‌واڵی شكستی سوپاكه‌م ببیستم،
ده‌ستبه‌جێ منیش... خوَم ده‌كوژم!
جگه له‌ماموَستایه‌ك،
كه‌به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌یاڵی له‌پۆلدا به‌جێ هێشتبوو
هه‌ركه‌سێك له‌وماشێنه‌دا،
له‌به‌رخوَوه قسه‌یه‌كی بكردایه
یان... له‌ژێرلێوه‌وه گوَرانییه‌كی بگووتایه،
بێ چه‌ندوچون،
ده‌فته‌رو قه‌ڵمه‌كه‌ی ده‌رده‌هێناو
ده‌نمره‌ی له‌ڕه‌وشتی ده‌شكاند!
به‌ودره‌نگانی ئێواره‌یه،
ماشێنه‌كه‌ی "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"
جگه له‌ئێمه... كه‌سی تری نه‌ده‌گرت و
ئه‌و چه‌ند كورسییه چوَڵ وبه‌تاڵه‌یشی كه‌مابونه‌وه،
پڕیكرد...
له‌شووشه عه‌تری به‌تاڵ و
له‌زه‌رفی نامه‌ی هه‌ڵپچڕاوو
له‌كتێبی ده‌ستنووسی ئه‌فسانه‌كان و
پڕیكرد...
له‌حه‌وزی ماسی و
له‌قوتوی هه‌نگوین و
له‌وێنه‌ی شه‌هیدو
پڕیكرد...
له‌شه‌ونم وله‌موستیله‌و له‌گوَرانی و
له‌هه‌رشتێك،
كه‌به‌خه‌یاڵی "توَ"دا نایه‌ت و
"ئه‌و"... گرنگی پێئه‌دا!
خه‌ون ده‌بینم... خه‌ون!
له‌سه‌ره‌تای خه‌ونمدا،
له‌گه‌ڵ "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"دام و
به‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كاندا ده‌ڕۆم
توڕه‌م له‌وماشێنانه‌ی، كه‌به‌لاماندا تێده‌په‌ڕن و
بوَنی سه‌وزایی و
بوَنی مره‌باو
بوَنی هه‌تاویان... لێوه‌نایه‌ت!
به‌ناوه‌ڕاستی جاده‌كاندا ده‌ڕۆم و
له‌قوڵایی دڵمه‌وه،
بیر له‌غه‌ریبی و
له‌ڕاكردن... ده‌كه‌مه‌وه!
بیر له‌ته‌نهایم و
له‌ئاوابوونم... ده‌كه‌مه‌وه!
بیر له‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك و
له‌داگیرسانی جگه‌ره‌یه‌ك... ده‌كه‌مه‌وه!
به‌ناوه‌ڕاستی كۆڵانه‌كاندا ده‌ڕۆم و
بێزارم... له‌په‌نجه‌ره‌ی ئه‌وباڵه‌خانانه‌ی،
كه‌وێنه‌ی شكاوی خوَمی تیاداده‌بینم!
بێزارم... له‌و وێنه هه‌ڵواسراوانه‌ی،
كه‌تیایدا پێكه‌نیوین!
بێزارم... له‌و ڕووناكییه هیلاكانه‌ی،
كه‌له‌كوچه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كاندا، دێنه‌ده‌ره‌وه!
خه‌ون ده‌بینم... خه‌ون!
له‌ناوه‌ڕاستی خه‌ونمدا،
ته‌نها خوَم وته‌نهایم ماوینه‌ته‌وه!
له‌پێشی ماشێنه‌كه‌ی "سه‌فه‌ری ئاخیره‌ت"دام و
تووند،
وه‌ك مه‌ستبوونم به‌ئه‌فیون
وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوارانم
وه‌ك شپرزه‌بوونم له‌ژێرباراندا...
هه‌ردوو ده‌ستم ئاخنیوه‌ته نێوگیرفانه‌كانم و
به‌چه‌شنی پیاوێكی ڕه‌زیل وقایمكار،
هه‌موو ته‌نهایم و
هه‌موو ڕوانینم و
هه‌موو مناڵیمم... له‌نێوچنگما گرموَڵه‌كردووه‌و
وه‌ك ئه‌وه‌ی بترسم،
لێم بدزرێت!
یان... لێم بزر بێت!
خه‌ون ده‌بینم... خه‌ون!
له‌كوَتایی خه‌ونمدا،
ته‌نهایم... غه‌ریب ده‌كه‌وێت!
ته‌نهایم له‌غه‌ریبیدا ده‌بینم!
به‌چه‌شنێك،
كه‌هه‌ندێكجار... له‌باخچه‌دا ده‌یبینم!
له‌گه‌ڵ پیره‌پاتوَنیایه‌كدا دانیشتوون و
پشتیان كردوَته هه‌تاوو
به‌ده‌م ته‌ماشاكردنی یه‌كتریشه‌وه،
سه‌عی له‌جوانیدا ده‌كه‌ن!
هه‌ندێكجار... له‌لاكۆڵانێكدا ده‌یبینم!
قۆڵی له‌قۆڵی "با"دایه‌و
پێكه‌وه سیگار ده‌كێشن
وردورد به‌لاڕێكانیشدا ده‌ڕۆن و
موناقه‌شه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن!
هه‌ندێكجار... له‌به‌یانییه‌كی زوودا ده‌یبینم!
له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كدا هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و
داڵغه‌یان لای سێبه‌ری یه‌كترییه‌و
به‌سیمای ته‌ڕیشانه‌وه،
قسه‌ی پاییزانه ده‌كه‌ن!
له‌غه‌ریبیدا ته‌نهایم ده‌بینم!
به‌چه‌شنێك،
كه‌هه‌ندێكجار... له‌چایخانه‌یه‌كی گچكه‌دا ده‌یبینم!
پڕپاڵتوَكه‌ی په‌پووله‌یه‌و
چیروَكی شیرینیان بوَ ده‌خوێنێته‌وه‌و
ئه‌وانیش... یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك،
"چا"ی ئه‌ستێره‌یی بانگ ده‌كه‌ن!
هه‌ندێكجار... له‌موَزه‌خانه‌دا ده‌یبینم!
هه‌رچوارده‌وری ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ناو مێژووه‌و
به‌ده‌نگی به‌رز قاقا لێده‌ده‌ن و
جارجاره‌ش... ده‌ستده‌كه‌نه ملی یه‌ك و
نوكته بوَیه‌كتریی ده‌كه‌ن!
هه‌ندێكجار... له‌كه‌ناری ده‌ریادا ده‌یبینم!
چوَته ژێرباڵی شیعرێكه‌وه‌و
خولقی مانه‌وه‌ی شه‌وێكی لێده‌كات و
تاوناتاوێكیش... ماچ بوَیه‌كتریی هه‌ڵده‌ده‌ن و
سه‌فه‌ر به‌نێوخه‌یاڵی ته‌نهایی یه‌كداده‌كه‌ن!
خه‌ون ده‌بینم... خه‌ون!
خه‌ون ده‌بینم و
له‌ماشێنه‌كه‌ی سه‌فه‌ردا... ته‌نهاكه‌وتوم!
خه‌ون ده‌بینم و
به‌رله‌وه‌ی بگه‌مه ئاخیره‌ت... ئاوابووم!
خه‌ون ده‌بینم و
له‌قوڵایی خه‌ونمه‌وه قسان ده‌كه‌م!
ده‌شزانم،
"ته‌نهایی" زیاترله‌مه، شتێكی ترم پێنانوسێت!
* ناوی كاره‌كته‌رێكه له‌زنجیره درامایه‌كی ئێرانی‌دا.
** نیوه‌دێڕێكی شیعری "مه‌حوی"یه.
(كوَتایی 2007 و سه‌ره‌تای 2008)
ته‌نهایم ..،
له‌زه‌میله خاڵییه‌كه‌ی دڵی "ئه‌و" دا ... عاشق ده‌بێ !
هێمن حمه جزا
وه‌ره ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌م ... به‌م ته‌نهاییه !
وه‌ره ..،
ئه‌ی سێبه‌ری شپرزه‌و تێكشكاوم ... به‌م تاریكییه !
ده‌نگ دێ ..!
ده‌نگ ... ده‌نگ !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... له‌ناكاوی ڕژانی تریفه ،
به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌وه ..،
كه‌یاسه‌مین پڕیكردون ... له‌بوَنی خوَی !
ده‌نگی ... له‌پرتاو هه‌ڵفڕینی ،
ئه‌و كوَتره قورمیشكراوانه‌ی ..،
كه به‌ده‌سته‌موَیــــی ..
له‌سه‌ر به‌رگی كتێبی ،
"خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی" یه‌وه ... دروستكراون !
ده‌نگی ... له‌پڕا دابارینی به‌فر ،
وه‌ختێك كه‌ده‌بینێ مانگ ..،
چوَن بینده‌نــــێ ...
به‌نــــوورو
به‌ڕوناكی و
به‌سه‌رمه‌دییه‌وه‌و
به‌شی كه‌سی لێنادات !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و گوَرانییانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌پیربوونمان ..،
هه‌میشه ، من بوَ توَو
توَش بوَ منت ... ده‌گووت !
ده‌نگی ... به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و شووشه عه‌ترانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌ڕوَیشتنمان ..،
هه‌میشه ، من به‌توَو
توَش به‌مندا ... ده‌تپرژاند !
ده‌نگی ... كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌ونبوونمان ..،
هه‌میشه ، من له‌توَو
توَش له‌منت ... ده‌شاردنه‌وه !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ئــــــــاهـ ..،
ئه‌ی نازه‌نینترین خه‌یاڵم !!
وه‌ختێ كه‌به‌لاتدا تێده‌په‌ڕم و
له‌ودیووپه‌نجه‌ره‌ی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌وه ده‌تبینم ،
كه‌به‌كه‌وچكێكی چكوَله ..،
تنوَك ... تنوَك ،
شه‌ونمی به‌ره‌به‌یانان ..،
ده‌كه‌یت به‌ده‌م ته‌نهایمه‌وه !
گــــــه‌ره‌كمه ..،
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
چاوه‌كانت بگێڕم ..،
به‌نـــــاو زه‌ریاو
به‌نــــاو ئێواره‌و
به‌ناو باخچه‌داو
له‌ژێر لێویشه‌وه ..،
تاگوێت بیگرێ ... گوَرانیت بوَ بڵێم !
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
ده‌سته‌كانت پڕكه‌م ..،
له‌په‌پووله و
له‌بـــــاران و
له‌حیكایه‌ت و
له‌دڵیشه‌وه ..،
تا ئاره‌زووبكه‌ی ... شیعرت بوَ بخوێنمه‌وه !
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
قاچه‌كانت هه‌ڵبكێَشم ..،
له‌ڕیحانه‌و
له‌هه‌تاوو
له‌ڕه‌نگ و
له‌ڕوَحیشه‌وه ..،
تا گیرفانت پڕده‌بێ ... ماچت بكه‌م !
ئـــــاهـ ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ، نیشته‌جێی ناو ته‌نهایم !!
ئاره‌زووت ده‌كه‌م ..!
وه‌ره ناومه‌وه !!
وه‌ره ناومه‌وه‌و
فرسه‌تێك بڕه‌خسێنه ..،
تا له‌كوچه‌یه‌كی بنبه‌ستی خه‌ونا ،
گوڵ ئاسایانه ... با‌نگم كه‌یت و
ئاشنایانه قوَل بكه‌یته‌وه به‌قوَلمَاو
دووگیانم كه‌یته‌وه ..،
بــــــه‌قسه‌و
به‌پێكه‌نین و
به‌داڵغه‌كانی ... خوَت !
دوعایه‌ك بكه ..،
تا له‌سوچی قاوه‌خانه‌یه‌كی ته‌ڕو تاریكا ،
له‌ژێر عه‌ینه‌كه شینه‌كه‌ی ته‌نهاییه‌وه ، بمبینیت و
ده‌ستی سلاَوم بوَ به‌رزبكه‌یته‌وه !
منیــــش ..،
به‌ته‌ماشاتا ... تێبگه‌م ،
كه‌به‌و عه‌سره دره‌نگه ..،
ده‌تـــه‌وێت ،
زوَرخوَمانه خوڵقم بكه‌یت !
خوڵقی ... كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك ،
له‌گه‌لاَی نیلوَفه‌ر !
خوڵقی ... خواردنه‌وه‌ی "چا" یه‌ك ،
به‌هه‌ندێ ، قسه‌ی شیرینه‌وه !
خوڵقی ... مانه‌وه‌ی شه‌وێك ،
له‌وماڵه لمییه‌ی ..،
كه‌له‌م دواییانه‌دا ... ده‌ریا پێی به‌خشیبووی !
ئــــــه‌و ماڵه‌ی ..،
وه‌ختێ دره‌خت هه‌ست به‌پیربوونی ده‌كا ،
ئیــــدی له‌وێ ..،
ته‌مه‌نی پیری خوَی ... به‌سه‌ر ده‌با !
وه‌ختێكـــیش ..،
غه‌مگینی ته‌نگ به‌ده‌ریاوانه‌كان هه‌ڵده‌چنێ ،
ئیـــدی له‌وێ ..،
خڕ ده‌بنه‌وه‌و
سیگار ده‌كێشن و
گوَرانی ده‌ڵێن و
خه‌یاڵ لێده‌ده‌ن و
گوێ له‌هه‌واڵه‌كان ده‌گرن و
هـــــه‌رله‌وێش ..،
ده‌كه‌ونه سڕین ولێكردنه‌وه‌ی ،
ئه‌و هه‌ڵم وژه‌نگه‌ی ..،
كه‌مناڵـــــی و
وه‌فــــــــاو
یاده‌وه‌رییانی ... داپوَشیووه !
ئــــــه‌و ماڵه‌ی ..،
مانگ ، پاشه‌كه‌وتی تریفه‌ی تیادا ده‌كاو
هه‌میشه‌ش ..،
باخچه‌كه‌ی جمه‌ی دێ ،
له‌بوَنی بغووردو
له‌بوَنی میهرو
له‌بوَنی سنه‌وبه‌ر !
وه‌ره ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌م ... به‌م ته‌نهاییه !!
وه‌ره نــــاومه‌وه ..!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین دڵوَپه باران ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، ئاوابوونی سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین موَسیقای دڵنه‌وایی ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، سكێچی سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین دوعای دایكم ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، كوفری سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ئـــــاهـ ..،
ئه‌ی بوَنخوَشترین سێبه‌رم !!
كاتــــــێ ..،
دوور دوور ،
به‌دومدا دێیت و
له‌بری من ... هه‌ردوو ده‌ستت ده‌خه‌یته نێو گیرفانت و
ئاوڕ له‌نیشتنه‌وه‌ی چوَله‌كه‌كان ده‌ده‌یته‌وه !
له‌بری من ... بیر له‌دانیشتنێك ده‌كه‌یته‌وه ، له‌ژێر لاسكی گوڵێكداو
یه‌ك دوو بنێشت ولووله‌یه‌ك گوڵه‌به‌ڕوَژه ده‌كڕیت !
له‌بری من ... ده‌چیته باخی گشتی و
له‌سه‌ر كورسییه‌كی ته‌نها ، سه‌یری خوَرنشین ده‌كه‌یت !
له‌بری من ... چه‌پكێ ڕێواس وهه‌ندێ توَو ڕیحانه ده‌كڕیت و
به‌ده‌م ڕێوه جگه‌ره ده‌كێشیت وشیعر ده‌خوێنیته‌وه !
له‌بری من ... كارتێكی پیروَزبایی ده‌ده‌یته ده‌ستی "با" و
داڵغه به‌ڕه‌نگكردنی هه‌وره‌وه لێده‌ده‌یت !
كاتی ، دوور دوور ..،
به‌دومدا دێیت و
هه‌ر له‌بــــری من ..،
سلاَو له‌ڕوناكی ده‌كه‌یت و
ئه‌ملاو ئه‌ولای ماچ ده‌كه‌یت و
هه‌واڵی غه‌مگینییه‌كه‌ی ،
ئه‌م چه‌ند ڕوَژه‌ی دوایی ... لێده‌پرسیت !!
گه‌ره‌كمـــــــــــه ..،
تا ... ڕوناك بوونه‌وه‌ت ،
هه‌ناسه‌ت هه‌ڵكێشم ..،
له‌تامی ته‌ڕی گیا‌و
له‌ڕه‌نگی شینی ده‌ریاو
له‌ده‌نگی ... شیرینی "با" !
تا ... عاشق بوونت ،
دڵت پـــــڕكه‌م ..،
له‌ئاوه‌دانی باخچه‌و
له‌میهره‌بانی پاییزو
له‌چاوه‌ڕوانیی ... ئه‌ستێره !
تا ... گه‌یشتنه‌وه‌ت به‌حه‌قیقه‌ت ،
ڕوَحت شادومان كه‌م ..،
به‌شكوَفه‌ی به‌ره‌به‌یان و
به‌هه‌ڵهاتنی خوَرو
به‌گوَرانییه‌كانی ... له‌دایك بوون !
ئــــــاهـ ..،
ئه‌ی سێبه‌ری تێكشكاوی ناو ئه‌م حه‌قیقه‌ته ... تاریكه !!
چاوه‌ڕوانت ده‌كه‌م ..!
وه‌ره ناومه‌وه !!
وه‌ره ناومه‌وه‌و
ئیدی مه‌پرسه ..،
ئه‌و شكستانه‌م چیلێدێت ،
پاش خواردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رداخه نووره
له‌به‌رده‌می ... ئه‌م ئاوێنه پارچه‌پارچه بووه‌دا ؟
ئیدی مه‌پرسه ..،
ئه‌و شپرزه‌ییه‌م ئه‌ده‌مه‌وه ده‌ست كێ ،
دوای ئه‌م هه‌موو سه‌ده‌یه‌ی ..،
فڕیـــــــن و
گه‌وره‌بوونه ..،
به‌بێ هیچ ڕوانینێك و
به‌بێ هیچ گومانێك و
به‌بێ هیچ پرسیارێك ..،
له‌حه‌قیقه‌ت و
له‌ڕووناكی و
له‌ژیــــــان ..؟
وه‌ره ..،
ئه‌ی سێبه‌ری شپرزه‌و تێكشكاوم ... به‌م تاریكییه !
وه‌ره ناومه‌وه !!
ئاخر من گه‌ره‌كمه ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
ئیدی ... ڕازینیم ،
به‌م هه‌موو ڕژاوییه‌م !
ڕازینیـــــم ..،
به‌م هه‌موو په‌رتییه‌م !
ڕازینیـــــم ..،
به‌م هه‌موو ته‌نهاییه‌م !
من ده‌مه‌وێ ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... كه‌سنه‌بیسته‌ی خوَم ،
له‌نـــــاو خوَمدا !
وه‌رنه ناومه‌وه ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌و
ئه‌ی سێبه‌ری تێكشكاوم !
وه‌رنه ناومه‌وه ..!!
من ده‌مه‌وێ ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
ده‌نـــــگ دێ ..!
ده‌نگ ... ده‌نگ !
ده‌نگی ... شتێك له‌چه‌شنی " ........... " ؟!
ده‌نگی ... شتێك "..........." ؟!
ده‌نگی "..........." ؟!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
من چاوه‌ڕێم و
ده‌بێت ... ده‌نگێك بێت !
ده‌بێت ... هاوارێك بكرێت !
ده‌بێـــت ..،
"قسه‌یه‌ك" ..!
"دڵێــــك" ..!
"كـه‌سێك" ... هه‌ربێت !!
تا ... ڕژاویی و
پـــــه‌رتیی و
ته‌نهایم ... كوَبكاته‌وه‌و
منیش له‌نـــاو ..،
ته‌پوتوَزی "تاریكی" و
هه‌ڵمی"ته‌نهایی"مدا ،
بوَیبنووســــم :
تاریكیـــــــم ..،
له‌هه‌ناسه خاڵییه‌كانی ڕوَحی "توَ"دا ... خه‌ریكه ،
ڕوونــــــــاك و
تــــــــه‌نهایشم ..،
له‌زه‌میله خاڵییه‌كه‌ی دڵی "ئه‌و"دا ... خه‌ریكه ،
عاشق ... ده‌بــــــێ !
مانگی ( 4 / 2007 )
سلێمانی
ته‌نهایم ..،
له‌زه‌میله خاڵییه‌كه‌ی دڵی "ئه‌و" دا ... عاشق ده‌بێ !
هێمن حمه جزا
وه‌ره ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌م ... به‌م ته‌نهاییه !
وه‌ره ..،
ئه‌ی سێبه‌ری شپرزه‌و تێكشكاوم ... به‌م تاریكییه !
ده‌نگ دێ ..!
ده‌نگ ... ده‌نگ !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... له‌ناكاوی ڕژانی تریفه ،
به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌وه ..،
كه‌یاسه‌مین پڕیكردون ... له‌بوَنی خوَی !
ده‌نگی ... له‌پرتاو هه‌ڵفڕینی ،
ئه‌و كوَتره قورمیشكراوانه‌ی ..،
كه به‌ده‌سته‌موَیــــی ..
له‌سه‌ر به‌رگی كتێبی ،
"خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی" یه‌وه ... دروستكراون !
ده‌نگی ... له‌پڕا دابارینی به‌فر ،
وه‌ختێك كه‌ده‌بینێ مانگ ..،
چوَن بینده‌نــــێ ...
به‌نــــوورو
به‌ڕوناكی و
به‌سه‌رمه‌دییه‌وه‌و
به‌شی كه‌سی لێنادات !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و گوَرانییانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌پیربوونمان ..،
هه‌میشه ، من بوَ توَو
توَش بوَ منت ... ده‌گووت !
ده‌نگی ... به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و شووشه عه‌ترانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌ڕوَیشتنمان ..،
هه‌میشه ، من به‌توَو
توَش به‌مندا ... ده‌تپرژاند !
ده‌نگی ... كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ،
كه‌به‌ر له‌ونبوونمان ..،
هه‌میشه ، من له‌توَو
توَش له‌منت ... ده‌شاردنه‌وه !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ئــــــــاهـ ..،
ئه‌ی نازه‌نینترین خه‌یاڵم !!
وه‌ختێ كه‌به‌لاتدا تێده‌په‌ڕم و
له‌ودیووپه‌نجه‌ره‌ی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌وه ده‌تبینم ،
كه‌به‌كه‌وچكێكی چكوَله ..،
تنوَك ... تنوَك ،
شه‌ونمی به‌ره‌به‌یانان ..،
ده‌كه‌یت به‌ده‌م ته‌نهایمه‌وه !
گــــــه‌ره‌كمه ..،
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
چاوه‌كانت بگێڕم ..،
به‌نـــــاو زه‌ریاو
به‌نــــاو ئێواره‌و
به‌ناو باخچه‌داو
له‌ژێر لێویشه‌وه ..،
تاگوێت بیگرێ ... گوَرانیت بوَ بڵێم !
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
ده‌سته‌كانت پڕكه‌م ..،
له‌په‌پووله و
له‌بـــــاران و
له‌حیكایه‌ت و
له‌دڵیشه‌وه ..،
تا ئاره‌زووبكه‌ی ... شیعرت بوَ بخوێنمه‌وه !
تا ده‌ڵێیت : به‌سه ..!
قاچه‌كانت هه‌ڵبكێَشم ..،
له‌ڕیحانه‌و
له‌هه‌تاوو
له‌ڕه‌نگ و
له‌ڕوَحیشه‌وه ..،
تا گیرفانت پڕده‌بێ ... ماچت بكه‌م !
ئـــــاهـ ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ، نیشته‌جێی ناو ته‌نهایم !!
ئاره‌زووت ده‌كه‌م ..!
وه‌ره ناومه‌وه !!
وه‌ره ناومه‌وه‌و
فرسه‌تێك بڕه‌خسێنه ..،
تا له‌كوچه‌یه‌كی بنبه‌ستی خه‌ونا ،
گوڵ ئاسایانه ... با‌نگم كه‌یت و
ئاشنایانه قوَل بكه‌یته‌وه به‌قوَلمَاو
دووگیانم كه‌یته‌وه ..،
بــــــه‌قسه‌و
به‌پێكه‌نین و
به‌داڵغه‌كانی ... خوَت !
دوعایه‌ك بكه ..،
تا له‌سوچی قاوه‌خانه‌یه‌كی ته‌ڕو تاریكا ،
له‌ژێر عه‌ینه‌كه شینه‌كه‌ی ته‌نهاییه‌وه ، بمبینیت و
ده‌ستی سلاَوم بوَ به‌رزبكه‌یته‌وه !
منیــــش ..،
به‌ته‌ماشاتا ... تێبگه‌م ،
كه‌به‌و عه‌سره دره‌نگه ..،
ده‌تـــه‌وێت ،
زوَرخوَمانه خوڵقم بكه‌یت !
خوڵقی ... كێشانی جگه‌ره‌یه‌ك ،
له‌گه‌لاَی نیلوَفه‌ر !
خوڵقی ... خواردنه‌وه‌ی "چا" یه‌ك ،
به‌هه‌ندێ ، قسه‌ی شیرینه‌وه !
خوڵقی ... مانه‌وه‌ی شه‌وێك ،
له‌وماڵه لمییه‌ی ..،
كه‌له‌م دواییانه‌دا ... ده‌ریا پێی به‌خشیبووی !
ئــــــه‌و ماڵه‌ی ..،
وه‌ختێ دره‌خت هه‌ست به‌پیربوونی ده‌كا ،
ئیــــدی له‌وێ ..،
ته‌مه‌نی پیری خوَی ... به‌سه‌ر ده‌با !
وه‌ختێكـــیش ..،
غه‌مگینی ته‌نگ به‌ده‌ریاوانه‌كان هه‌ڵده‌چنێ ،
ئیـــدی له‌وێ ..،
خڕ ده‌بنه‌وه‌و
سیگار ده‌كێشن و
گوَرانی ده‌ڵێن و
خه‌یاڵ لێده‌ده‌ن و
گوێ له‌هه‌واڵه‌كان ده‌گرن و
هـــــه‌رله‌وێش ..،
ده‌كه‌ونه سڕین ولێكردنه‌وه‌ی ،
ئه‌و هه‌ڵم وژه‌نگه‌ی ..،
كه‌مناڵـــــی و
وه‌فــــــــاو
یاده‌وه‌رییانی ... داپوَشیووه !
ئــــــه‌و ماڵه‌ی ..،
مانگ ، پاشه‌كه‌وتی تریفه‌ی تیادا ده‌كاو
هه‌میشه‌ش ..،
باخچه‌كه‌ی جمه‌ی دێ ،
له‌بوَنی بغووردو
له‌بوَنی میهرو
له‌بوَنی سنه‌وبه‌ر !
وه‌ره ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌م ... به‌م ته‌نهاییه !!
وه‌ره نــــاومه‌وه ..!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین دڵوَپه باران ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، ئاوابوونی سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین موَسیقای دڵنه‌وایی ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، سكێچی سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
ده‌نگی ... یه‌كه‌مین دوعای دایكم ،
به‌سه‌ر دواهه‌مین ، كوفری سێبه‌ره‌كه‌مه‌وه !
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ئـــــاهـ ..،
ئه‌ی بوَنخوَشترین سێبه‌رم !!
كاتــــــێ ..،
دوور دوور ،
به‌دومدا دێیت و
له‌بری من ... هه‌ردوو ده‌ستت ده‌خه‌یته نێو گیرفانت و
ئاوڕ له‌نیشتنه‌وه‌ی چوَله‌كه‌كان ده‌ده‌یته‌وه !
له‌بری من ... بیر له‌دانیشتنێك ده‌كه‌یته‌وه ، له‌ژێر لاسكی گوڵێكداو
یه‌ك دوو بنێشت ولووله‌یه‌ك گوڵه‌به‌ڕوَژه ده‌كڕیت !
له‌بری من ... ده‌چیته باخی گشتی و
له‌سه‌ر كورسییه‌كی ته‌نها ، سه‌یری خوَرنشین ده‌كه‌یت !
له‌بری من ... چه‌پكێ ڕێواس وهه‌ندێ توَو ڕیحانه ده‌كڕیت و
به‌ده‌م ڕێوه جگه‌ره ده‌كێشیت وشیعر ده‌خوێنیته‌وه !
له‌بری من ... كارتێكی پیروَزبایی ده‌ده‌یته ده‌ستی "با" و
داڵغه به‌ڕه‌نگكردنی هه‌وره‌وه لێده‌ده‌یت !
كاتی ، دوور دوور ..،
به‌دومدا دێیت و
هه‌ر له‌بــــری من ..،
سلاَو له‌ڕوناكی ده‌كه‌یت و
ئه‌ملاو ئه‌ولای ماچ ده‌كه‌یت و
هه‌واڵی غه‌مگینییه‌كه‌ی ،
ئه‌م چه‌ند ڕوَژه‌ی دوایی ... لێده‌پرسیت !!
گه‌ره‌كمـــــــــــه ..،
تا ... ڕوناك بوونه‌وه‌ت ،
هه‌ناسه‌ت هه‌ڵكێشم ..،
له‌تامی ته‌ڕی گیا‌و
له‌ڕه‌نگی شینی ده‌ریاو
له‌ده‌نگی ... شیرینی "با" !
تا ... عاشق بوونت ،
دڵت پـــــڕكه‌م ..،
له‌ئاوه‌دانی باخچه‌و
له‌میهره‌بانی پاییزو
له‌چاوه‌ڕوانیی ... ئه‌ستێره !
تا ... گه‌یشتنه‌وه‌ت به‌حه‌قیقه‌ت ،
ڕوَحت شادومان كه‌م ..،
به‌شكوَفه‌ی به‌ره‌به‌یان و
به‌هه‌ڵهاتنی خوَرو
به‌گوَرانییه‌كانی ... له‌دایك بوون !
ئــــــاهـ ..،
ئه‌ی سێبه‌ری تێكشكاوی ناو ئه‌م حه‌قیقه‌ته ... تاریكه !!
چاوه‌ڕوانت ده‌كه‌م ..!
وه‌ره ناومه‌وه !!
وه‌ره ناومه‌وه‌و
ئیدی مه‌پرسه ..،
ئه‌و شكستانه‌م چیلێدێت ،
پاش خواردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رداخه نووره
له‌به‌رده‌می ... ئه‌م ئاوێنه پارچه‌پارچه بووه‌دا ؟
ئیدی مه‌پرسه ..،
ئه‌و شپرزه‌ییه‌م ئه‌ده‌مه‌وه ده‌ست كێ ،
دوای ئه‌م هه‌موو سه‌ده‌یه‌ی ..،
فڕیـــــــن و
گه‌وره‌بوونه ..،
به‌بێ هیچ ڕوانینێك و
به‌بێ هیچ گومانێك و
به‌بێ هیچ پرسیارێك ..،
له‌حه‌قیقه‌ت و
له‌ڕووناكی و
له‌ژیــــــان ..؟
وه‌ره ..،
ئه‌ی سێبه‌ری شپرزه‌و تێكشكاوم ... به‌م تاریكییه !
وه‌ره ناومه‌وه !!
ئاخر من گه‌ره‌كمه ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
ئیدی ... ڕازینیم ،
به‌م هه‌موو ڕژاوییه‌م !
ڕازینیـــــم ..،
به‌م هه‌موو په‌رتییه‌م !
ڕازینیـــــم ..،
به‌م هه‌موو ته‌نهاییه‌م !
من ده‌مه‌وێ ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
ده‌نگی ... كه‌سنه‌بیسته‌ی خوَم ،
له‌نـــــاو خوَمدا !
وه‌رنه ناومه‌وه ..،
ئه‌ی خه‌یاڵی ئالووده‌و
ئه‌ی سێبه‌ری تێكشكاوم !
وه‌رنه ناومه‌وه ..!!
من ده‌مه‌وێ ... خوَم كوَبكه‌مه‌وه !!
ده‌نـــــگ دێ ..!
ده‌نگ ... ده‌نگ !
ده‌نگی ... شتێك له‌چه‌شنی " ........... " ؟!
ده‌نگی ... شتێك "..........." ؟!
ده‌نگی "..........." ؟!
د ... ه ... ن ... گ ... د ... ێ ...!!
د ... ه ... ن ... گ ...!!
من چاوه‌ڕێم و
ده‌بێت ... ده‌نگێك بێت !
ده‌بێت ... هاوارێك بكرێت !
ده‌بێـــت ..،
"قسه‌یه‌ك" ..!
"دڵێــــك" ..!
"كـه‌سێك" ... هه‌ربێت !!
تا ... ڕژاویی و
پـــــه‌رتیی و
ته‌نهایم ... كوَبكاته‌وه‌و
منیش له‌نـــاو ..،
ته‌پوتوَزی "تاریكی" و
هه‌ڵمی"ته‌نهایی"مدا ،
بوَیبنووســــم :
تاریكیـــــــم ..،
له‌هه‌ناسه خاڵییه‌كانی ڕوَحی "توَ"دا ... خه‌ریكه ،
ڕوونــــــــاك و
تــــــــه‌نهایشم ..،
له‌زه‌میله خاڵییه‌كه‌ی دڵی "ئه‌و"دا ... خه‌ریكه ،
عاشق ... ده‌بــــــێ !
مانگی ( 4 / 2007 )
سلێمانی
كوَمه‌كمكه ،
به‌دڵێك … پڕ له‌موَسیقا !
هێمن حمه جزا
(به‌شی یه‌كه‌م)
كوَمه‌كمكه … ئه‌ی دڵ !
كوَمه‌كمكه … ئه‌ی ته‌نهایی !
من كه‌ون بووی ..،
ناو زه‌غره‌فه‌ی ئه‌م شاره په‌رته‌م ،
كوَمه‌كمكه !
كوَمه‌كمكه ،
به‌دڵێك ... پڕ له‌موَسیقا !
كوَمه‌كمكه ،
به‌باخێك پڕ له‌جریووه !
له‌سكێچی ئه‌و دارستانه‌دا ده‌رمبهێنه ،
كه‌شه‌وانه ..،
به‌ده‌م وڕێنه‌و
خه‌یاڵێكی ته‌نكه‌وه ،
ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی شار‌و
ده‌ره‌وه‌ی سه‌وزی و
ده‌ره‌وه‌ی بینین و
هه‌ندێ جاریش ،
داڵغه‌شی …پڕیه‌تی له‌باران !
كوَمه‌كمكه‌و
به‌ناو خه‌یاڵی مزری سێوێكا بمبه ،
تا ئه‌وپه‌ڕی زه‌ردبوون و ... گه‌ینی !
له‌ته‌نیشت گوَمێكه‌وه دامنیشێنه ،
كه‌هه‌موو جارنا ..،
جارنا جارێك ،
پوَلێك كوَتر دێن و
وه‌ك شتێ ..،
بڵێ ی بوَ یادگاری ڕوَژانی پیرییان بوێ ،
به‌كوَمه‌ڵ و
تاك تاك ،
ڕه‌سمێك ده‌گرن !
كوچه به‌كوچه ،
پیاسه‌م پێبكه‌و
ئه‌و ڕه‌نگانه‌م نیشان بده ،
كه‌ڕوَژانه له‌خوَر بزر ده‌بن و
له‌ناخه‌وه ..،
هه‌ست به‌ته‌نهاییه‌كی كوشنده ئه‌كه‌ن !
هێلانه‌ی ئه‌و له‌قله‌قانه‌م بوَداگره ،
كه‌فڕینی تیا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن ... بوَ پیری !
كوَمه‌كمكه‌و
له‌ناو ته‌پوتوَزو
له‌ناو ژاوه‌ژاوی ..،
ئه‌م ماڵه برینداره‌دا ... ده‌رمبهێنه !
كوَمه‌كمكه‌و
ژورێكم بوَ پڕكه ،
له‌قسه‌و
له‌دوعاو
له‌پێكه‌نین ..،
به‌یادی ڕوَژانێك ،
كه‌مردن ..،
سه‌ربه‌ماڵی ،
گه‌نجی و
خه‌یاڵ و
ته‌نهایما ... ئه‌كا !
سه‌رم بنوسێنه به‌دڵی كوكوختییه‌كه‌وه ،
كه‌خه‌ریكه ،
له‌تینواو
له‌ترسا ..،
فڕینی بیر ئه‌چێته‌وه !
دابه‌شمكه ..،
به‌سه‌ر له‌شكرێك مێرووله‌دا ،
كه‌مه‌ستی و
كه‌عه‌شق ،
له‌شاره‌كانیان ... ته‌وه‌للای كردوون !
په‌لكێشی ناو باخێك هه‌نارمكه‌و ،
ئاشنامكه ..،
به‌شیرینه نوێژێكی عه‌سرانیان
ئه‌و ده‌مه‌ی ،
قه‌رزی به‌رماڵێك ... له‌گیا ئه‌كه‌ن !
میقاتمكه ..،
له‌سه‌ر فڕینی چوَله‌كه‌یه‌ك
كه‌وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی ،
به‌یانیان به‌ته‌نها پیاسه ئه‌كاو
به‌ده‌م گوَرانییه‌وه ،
فڕینی پڕئه‌كا ... له‌گریان !
كوَمه‌كمكه !
كوَمه‌كمكه‌و
دوورم خه‌ره‌وه ،
له‌هه‌راو زه‌نای ..،
ئه‌م شاره دارشه‌ق به‌ده‌سته !
من كه‌خوساوه‌ی ،
ژێر بارانی ئه‌م كوَلاَنه پڕ له‌گله‌ییه‌م !
كوَمه‌كمكه ،
به‌ئینجانه‌یه‌ك ... پڕ له‌پێكه‌نین !
كوَمه‌كمكه ،
به‌ده‌ستێك ... پڕ له‌نزا !
كوَمه‌كمكه‌و ،
دڵم پڕكه ... له‌باخێك ،
پڕ له‌فڕین و
پڕ له‌ئومێد !
خه‌یاڵم پڕكه ... له‌ڕێیه‌ك ،
پڕ له‌سه‌وزایی و
پڕ له‌بینین !
كوَمه‌كمكه‌و ،
ژوورم پڕكه ..،
له‌تریفه‌و
له‌سه‌ما !
ماڵم پڕكه ..،
له‌عه‌شق و
له‌خوَر !
كوَمه‌كمكه‌و ،
كوَلاَنم بوَ پڕكه ..،
له‌یاده‌وه‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی ،
تێكڕاو به‌توَپه‌ڵ ...
پێكه‌وه ده‌چوین ،
بوَ مه‌كته‌ب و
بوَ سه‌یران و
بوَ چه‌رخ وفه‌له‌ك !
شارم بوَ پڕكه ..،
له‌و (با) یانه‌ی ...
كه‌دڵی ڕه‌شی قه‌له‌باچكه‌كان ،
پڕ ده‌كه‌ن ..،
له‌حه‌رفی سپی و
عه‌شقی سپی و
سه‌فه‌ری سپی !
كوَمه‌كمكه‌و ،
دڵم به‌ته‌نافی ئه‌و گوَرانییانه‌وه لێكه‌ره‌وه ،
كه‌پڕیه‌تی ..،
له‌بێده‌نگی و
له نه‌وتن !
ئاخر ... من ده‌مه‌وێ بڕوَم !
ده‌ڕوَم و شایه‌ت ..،
كه‌سێك نه‌بێ ،
دڵی ختوره بكا !
ماڵێك نه‌بێ ،
دڵی ده‌رگاكانی ،
به‌وه‌همی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌وه داخات !
كوَلاَنێك نه‌بێ ،
دڵی پڕكات ،
له‌خه‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌و
خه‌یاڵیشی ..،
دوراو دوور ،
به‌دومدا بنێرێ !
شارێك نه‌بێ ،
ڕوَیشتنم ئه‌زبه‌ركا ، به‌ڕێگاكانی و
پێیان بڵی َ :
ئه‌ی شه‌قامی ته‌نهایی ،
له‌م دوَزه‌خی سه‌ر زه‌مینه !
مه‌لوول دامه‌نیشن !!
هاكا ... عه‌سرێك له‌ناوه‌خت ،
به‌خوَیی و ... ده‌سكێك ڕیحانه‌و
زه‌میله‌یه‌ك مێخه‌كه‌وه !
به‌خوَیی و ... پڕ جانتایه‌ك گولاَوو
پڕ ده‌ستێك بارانه‌وه !
به‌خوَیی و ... دڵێكی شكاوه‌وه !
خوَیكرده‌وه ..،
به‌نێو یاده‌وه‌ری و
به‌نێو خه‌یاڵمانا !!
ده‌ڕوَم و
دڵم چون ،
دوو باڵی شكاوه ... بوَ فڕین و
خه‌یاڵیشم ..،
سه‌وڵێكی بریندار !
ده‌ڕوَم و
شتێكی دی شك نابه‌م ،
بوَ ته‌واوبوونی ئه‌م سه‌فه‌ره !
دڵم ئه‌ڵێ :
له‌كوَتایی ئه‌م فڕینه ،
ده‌گه‌یته ئه‌ستێره‌یه‌ك ...
كه‌به‌خه‌تێكی ناڕێكی منالاَنه ،
له‌سه‌ری نوسراوه ..،
به‌خێرهاتیت ،
ئه‌ی ... هه‌ڵهاتوترین موسافیری دڵشكاوی ، سه‌ر زه‌مین !
به‌شینایی ئه‌م ئاسمانه‌وه !!
توَ ... كاتێك دێیت !
ماڵم ، گه‌وره‌تر ده‌كه‌یت !
دڵم ، پڕده‌كه‌یت له‌گه‌شانه‌وه‌و
ئاوێنه‌شم ... پڕ له‌نور !
توَ ... كاتێك دێیت !
ماڵم پڕده‌كه‌یت ..،
له‌بوَنی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك
ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌كرێته‌وه ،
به‌ڕووی خاڵخاڵوَكه‌یه‌كا !
له‌بوَنی ورته ورتی كه‌سێك
ئه‌و وه‌خته‌ی دڵی خوَشه ،
به‌نوسینی شیعرێك و
به‌خواردنی له‌تێك سێو‌و
به‌نیشتنه‌وه‌ی په‌پووله‌یه‌ك ،
له‌سه‌ر كورسییه‌كی ته‌نها !
له‌بوَنی هه‌ڵكردنی (با)یه‌ك
وه‌ختێك هه‌ڵده‌كا ،
له‌بێزاریاو
له‌دڵته‌نگییا !
توَ ... كاتێك دێیت !
بوَنی ته‌پوتوَزی مناڵیمت لێ دێت ،
به‌رله‌وه‌ی ..،
هه‌ڵبێم و
به‌ئاسمانه‌وه بنوسێم !
ڕه‌نگی ئه‌و جانتایه‌مت گرتووه ،
كه‌به‌ر له‌مانه‌وه‌م ، له‌ئاسمانا
پڕم كردبوو ..،
له‌یاسه‌مین و
له‌به‌هــــێ !
توَ ... كاتێك دێیت !
پڕم ده‌كه‌یته‌وه له‌ئاوه‌دانی و
تـــه‌لیسمی ،
ئه‌و بێده‌نگی و
ته‌نهاییه‌م ... ده‌شكێنی ،
كه‌عــــومرێكه ..،
پێیانه‌وه ئالووده‌م !
كوَمه‌كمكه ،
به‌دڵێك … پڕ له‌موَسیقا !
هێمن حمه جزا
(به‌شی دووه‌م)
كوَمه‌كمكه ،
ئه‌ی كه‌سێك ... كه‌پڕیت له‌وتن ،
له‌ناو قه‌ره‌باڵغی و
دره‌وشانه‌وه‌ی ،
ماڵی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌دا !
كه‌خودا ..،
فریوی داون ... به‌پیروَزی !
كوَمه‌كمكه ،
ئه‌ی شاعیری ... له‌ڕاده‌به‌ده‌ری فڕین !
پڕمكه له‌گومان !
دڵنییایم لێره ،
مانای مردنه ... له‌په‌راوێزی وجودا !
په‌لكێشی ناوباخێك ڕاڕایی و
دوورگه‌یه‌ك دوودڵیمكه !
بمخه سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ،
ڕازی نه‌بوونم ... به‌م ئاسوده‌ییه !
كوَمه‌كمكه ،
ئه‌ی موسافیری ... سه‌ر زه‌مینی دڵڕه‌ق !
جه‌نگێك هه‌ڵگیرسێنه ،
دژ به‌بێمانایی ئه‌م دره‌وشانه‌وه‌یه‌م ... له‌خوَڕا !
گڕ له‌نورم به‌رده‌و
فێرمكه ،
شه‌ڕ به‌به‌رینی ئاسمان و
وه‌ستانی ،
له‌جێی خوَیی ئه‌ستێره‌كان ... بفروَشم !
كوَمه‌كمكه ،
ئه‌ی موسافیری پڕ له‌یه‌ئس ،
به‌شینایی ئه‌م ئاسمانه‌وه !
كوَمه‌كمكه !
وای ... خودایه !
له‌نێو چوارگوَشه‌ی قه‌ده‌رما ،
مانه‌وه‌و ڕوَیشتنم ..،
چ هاوكێشه‌یه‌كی سه‌یره !
سه‌یر وه‌كو ..،
ژماردنی ،
خاڵ به‌خاڵی سه‌رباڵی ڕیشوَڵه‌یه‌ك !
كه‌به‌ر له‌ته‌واو بوونی ،
مناڵێك به‌ده‌م فیكه‌وه ... هه‌ڵیده‌فڕێنێ !
ڕه‌نگكردنی ،
قه‌تره به‌قه‌تره‌ی ده‌ریایه‌ك !
كه‌به‌ر له‌ڕه‌نگكردنیان ،
شه‌پوَلێك به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ... ده‌یانشواته‌وه !
هه‌ڵدانه‌وه‌ی ،
لاپه‌ڕه به‌لاپه‌ڕه‌ی كتێبێك !
كه‌به‌ر له‌لێبوونه‌وه‌ی ،
(با)یه‌ك به‌ده‌م لووره‌وه ... پێت تێك ئه‌داته‌وه !
وای خودایه ... وای !
ئیدی چاره‌م نییه ،
ده‌بێ هه‌ر بڕوَم و
خه‌یاڵیشم ،
وه‌ك سه‌وڵێكی بریندار ،
په‌لكێشی ناو ده‌ریام ئه‌كاو
ئه‌مسپێرێ ... به ئاو !
پێشم ئه‌ڵێ :
سه‌فه‌ر ... ته‌ڕبوونه به‌گوناه !
سه‌فه‌ر ... خوسانه‌وه‌ی خوَته له‌ناوخوَتا !
خه‌یاڵم پێم ئه‌ڵێ :
له‌كوَتایی ئه‌م سه‌فه‌ره ئاوییه‌دا ،
ده‌گه‌یته نوخته‌یه‌كی "شین" !
"شین" ... ئه‌و شوێنه‌یه ،
كه‌له‌نێوان ..،
ده‌ستڕێژی ئاو‌و
ده‌ستڕێژی ئه‌ستێره‌یا ،
ڕه‌نگه بمریت !
یان ..،
ڕه‌نگه ... خوَت بكوژیت !
خه‌یاڵم پێم ئه‌ڵێ :
كوَتایی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت ... به‌جه‌نگ دێت !
جه‌نگێك ..،
درێژخایه‌نتر له‌جه‌نگه‌كانی سه‌ر زه‌مین !
جه‌نگێك ..،
پڕماناتر له‌شه‌ڕه‌كانی مروَڤ !
جه‌نگێك ..،
به‌بێ شه‌هید !
به‌بێ دیل !
به‌بێ ده‌نگه‌ده‌نگ و
به‌بێ زیان !
جه‌نگێك ..،
كه‌س تاوانبار‌و
كه‌سیش ،
بێ تاوان نییه !
خه‌یاڵم پێم ئه‌ڵێ :
ئێمه ده‌بێ بڕوَین و
ده‌شزانین كوَتایی ئه‌م ڕوَیشتنه‌مان ،
به‌جه‌نگێكی "شین" دێ !
جه‌نگێك ..،
"شین شین" !
به‌ئه‌ندازه‌ی ڕه‌نگی ده‌ریاو
به‌ئه‌ندازه‌ی ڕه‌نگی ئاسمان !
له‌وێ ..،
له‌ناو ئه‌و جه‌نگه‌دا ...
ده‌بێ باوه‌ڕبهێنین ،
به‌كوَتایی ئاسمان و
به‌كوَتایی ده‌ریا !
له‌وێ ،
له‌ناو ئه‌و جه‌نگه‌دا ...
جارێكی دی باوه‌ڕدێنی به‌وه‌ی ،
ده‌ریا ..،
ئیدی له‌وێوه ده‌ست ده‌كات به‌ڕوَیشتن و
شه‌پوَل ئه‌دا !
ئاسمانیش ..،
ئیدی له‌وێوه ده‌ست پێده‌كا و
هه‌ڵدێ !
خه‌یاڵم ده‌ڵێ :
كوَتایی ئه‌م سه‌فه‌ره شینه‌مان ..،
ده‌مانگه‌یه‌نێته لێواری ،
مه‌رگی ده‌ریا و
زیندووبوونه‌وه‌ی ئاسمان !
كوَتایی ئه‌م سه‌فه‌ره شینه‌مان ..،
ده‌مانگه‌یه‌نێته لێواری ،
مه‌رگی ئاسمان و
زیندووبوونه‌وه‌ی ده‌ریا !
من هه‌رده‌ڕوَم و
ناگه‌مه ئه‌م جه‌نگه !
من هه‌رله‌سه‌فه‌ردام و
ناگه‌مه ئه‌م نوخته‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن و
پێكدادانه !
ده‌شبینم خه‌یاڵم ..،
ته‌ڕ ته‌ڕ ،
له‌كه‌ڵكه‌ڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دایه‌و
پێم ده‌ڵێ :
كوَمه‌كمكه ،
ئه‌ی مروَڤی ته‌ڕ ... به‌سه‌ر ڕووی ده‌ریاوه !
كوَمه‌كم كه ،
ئه‌ی گه‌ڕیده‌ی "شین" ... به‌ژێر چه‌تری ئاسمانه‌وه !
كوَمه‌كمكه !
كوَمه‌كمكه‌و
فێرمكه ..،
چوَن بكه‌ومه‌وه ،
سه‌ر خه‌یاڵی ژیان ؟
فێرمكه ..،
چوَن دڵخوَش ئه‌بم ،
به‌جریووه جریووی چوَله‌كه‌و
به‌سه‌وزبوونی ده‌نكێك چواله ؟
چوَن دڵم ئه‌كرێته‌وه ،
به‌هه‌ڵكردنی چرایه‌ك ،
له‌ژوورێكی تاریكاو
به‌هه‌ڵوه‌راندنی هه‌نارێك ،
له‌عه‌سرێكی دره‌نگا ؟
كوَمه‌كمكه‌و
فێرمكه ..،
چوَن دڵ‌ئارام ئه‌بم ،
به‌ئاودانی باخچه‌و
به‌گولاَوپرژێنكردنی ماڵ ؟
چوَن دڵم ئوَقره ئه‌گرێ ،
به‌تامی ترشی بوَڵێك به‌رسیله‌و
به‌له‌رینه‌وه‌و بوَنی چه‌پكێك گوڵ ؟
كوَمه‌كمكه‌و
فێرمكه ..!
ئه‌ی مروَڤی سه‌رزه‌مینی دڵبه‌رد ،
به‌شینایی و
قولاَیی ،ئه‌م ده‌ریایه‌وه !
كوَمه‌كمكه !
من ده‌ڕوَم و
دڵم عاده‌ت ناگرێ ،
به‌م سه‌فه‌ره‌وه !
كوَمه‌كمكه ... ئه‌ی دڵ !
من ده‌مێنمه‌وه‌و
خه‌یاڵم نانوسێ ،
به‌م مانه‌وه‌یه‌وه !
كوَمه‌كمكه ... ئه‌ی خه‌یاڵم !
من ده‌ژیم و
ته‌نهایم نه‌فه‌س ناكێشێ ،
به‌م ژیانه‌وه !
ئه‌ی ته‌نهایم ،
كوَمه‌كمكه !!
مانگی (4 بوَ 7 / 2006)
سلێمانی
من ... بیـر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "تـوَ" ، ده‌كه‌مه‌وه !
هێمن حمه جزا
قاسیدی نێوان من وتوَ ،
جگه له‌شینایی ئاسمان و
ووژه‌ی "با" نه‌بێ ..،
هیچی دیكه نییه !
مـــــــن ..،
له‌شینایی ئاسماندا ،
توَ ده‌بینم و
وه‌خــــتێكیش ..،
"با" هه‌ڵده‌كا ،
بوَنی توَ ده‌كه‌م !
من ... بیر له‌وێ ، ده‌كه‌مه‌وه !
نوقڵێك ده‌نێمه نێوده‌مم و
بیر له‌مــــــــردن و
بیر له‌وێ ... ده‌كه‌مه‌وه !
جگه‌ره‌یه‌ك دائه‌گیرسێنم و
بیر له‌ته‌نهایـــــی و
بیر له‌وێ ... ده‌كه‌مه‌وه !
هێنده داڵغه‌م له‌وێیه ..،
هه‌ندێكجار ، به‌خوَم ده‌ڵێم :
ئیـــــــــدی ..،
له‌ناو ته‌مومژی ... ئه‌م ئه‌فسانه خورافییانه‌داو
له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ... ئه‌م هه‌موو خه‌ونه‌داو
له‌ناو شه‌ونم وپه‌ڕه‌ی گوڵی ... ئه‌م باخچانه‌دا ،
دێمــــــــه ده‌ره‌وه‌و
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ، بوَ ئه‌وێ !
هێنده خه‌ون به‌وێوه ده‌بینم ..،
زوَرجاران ، به‌خوَم ده‌ڵێم :
پێـویســــته ..،
له‌وه‌هم وترسی ... خوداكان و
له‌نه‌فره‌ت وگوناهه‌كانی ... زه‌ویی و
له‌ده‌مه‌ده‌می ئێوارانی ... كه‌نار ده‌ریاكاندا ،
بێمه ده‌ره‌وه‌و
بگه‌ڕێمه‌وه ، بوَ ئه‌وێ !
من ... بیر له‌وێ ، ده‌كه‌مه‌وه !
ڕه‌نگـــــه ..،
له‌یادی بیرچوونه‌وه‌ی شوَڕشه‌كاندا ... بگه‌مه‌وه ئه‌وێ !
تــــــوَش ..،
ئه‌ی ئه‌و باخه‌وانه باراناوییه‌ی ،
كه‌هه‌موو عه‌سرێك ..،
دڵت ، له‌باخچه‌كاندا ده‌شاریته‌وه‌و
هه‌موو سپێدانێكیش ..،
كه‌به‌لامدا تێده‌په‌ڕیت ،
بوَنی مه‌ستی و
بوَنی ته‌ڕیی و
بوَنی "گیا"ت ... لێدێت ،
زویر مه‌به ... گه‌ر پێت بڵێم :
تـــــــوَ ..،
تا له‌دڵه‌وه قولاَیی ده‌ریاكانت ، خوَشنه‌وێت و
تا له‌دڵه‌وه مێژووی هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی ،
كه‌به‌خه‌یاڵی باخچه‌وه نوستویت ،
له‌سه‌ر لاسكی گوڵه‌كان هه‌ڵنه‌كوَڵیت و
تا له‌دڵه‌وه گوناهباری خوَت ،
بوَ زه‌وی ته‌فسیر نه‌كه‌یت !
بێهووده‌یه ... چاندنی ئه‌م هه‌موو ڕوانینه ،
به‌خاتری له‌یادكردنی ، غه‌مگینیت !
بێهووده‌یه ... پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ته‌ماشایانه ،
به‌خاتری گه‌وره‌بوونی ، جوانیت !
بێهووده‌یه ... ئاودانی ئه‌م هه‌موو ڕووناكییه ،
به‌خاتری ڕازی بوونی ، ته‌نهایت !
بێهووده‌یه ... بێهووده !!
من ... بیر له‌وێ ، ده‌كه‌مه‌وه !
ڕه‌نگـــــــه ..،
له‌جه‌ژنی مانه‌وه له‌به‌رده‌می ئاوێنه‌كاندا ... بگه‌مه‌وه ئه‌وێ !
تـــــــوَش ..،
ئه‌ی ئه‌و زێوانه دڵته‌ڕه‌ی ،
كه‌هه‌موو نیوه‌ڕوانێك ..،
له‌ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی مناڵیتا ، جێده‌مێنیت و
هه‌موو شه‌وانێكیش ..،
به‌ده‌م تریقانه‌وه‌و
به‌ده‌م خه‌وبینین و
به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانه‌وه ... دێیته‌وه !
نیگه‌ران مه‌به ... گه‌ر پێت بڵێم :
تـــــــوَ ..،
تا له‌شاری به‌تاڵبوونه‌وه‌ی ، دوعاكان و
تا له‌كوَلاَنی بنبه‌ستی ، به‌دحاڵیبوونه‌كان و
تا له‌ماڵی خوێناوی گومانه‌وه ... نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌و
تا ته‌پووتوَزی ، ئه‌م هه‌موو ..،
بــــــرین و
ســـــــــزاو
گوناهانه ... له‌خوَت نه‌ته‌كێنیت !
بێهووده‌یه ... ئه‌م خه‌و بینینه‌ت !
بێهووده‌یه ... ئه‌م گوَرانی ووتنه‌ت !
بێهووده‌یه ... ئه‌م پێكه‌نینه‌ت !
بێهووده‌یه ... بێهووده !!
من ... بیر له‌وێ ، ده‌كه‌مه‌وه !
ڕه‌نگـــــــه ..،
له‌ڕوَژی گه‌ینی سێودا ... بگه‌مه‌وه ئه‌وێ !
ئێـــــوه‌ش ..،
ئه‌ی ده‌ریاوانی پیرو
ئه‌ی فه‌له‌كناسی غه‌مگین و
ئه‌ی به‌ختگره‌وه‌ی ، مووعتاد !
ئێـــــوه‌ش ..،
ئه‌ی پاسه‌وانی ، ڕوَژگاره خوَشه‌كان و
ئه‌ی كڕیاری ، میهره‌بانییه بچكوَله‌كان و
ئه‌ی ووێنه‌كێشی ، یوَتوَپیاكانی ته‌مه‌ن !
ئێــــــوه‌ش ..،
تا هه‌مووتان نه‌توانن ،
دڵی شه‌و پڕكه‌ن ، له‌ڕووناكی و
دڵی سه‌حرا پڕكه‌ن ، له‌ئاوو
دڵی ڕیشوَڵه‌كانیش ، پڕكه‌ن له‌به‌فر !
تا هه‌مووتان پێتان نه‌كرێ ،
خه‌یاڵی دوَزه‌خ ، بده‌نه‌وه به‌پیروَزی و
خه‌یاڵی هه‌تاو ، بده‌نه‌وه به‌سێبه‌رو
خه‌یاڵی مانگیش ، بده‌نه‌وه به‌دره‌وشانه‌وه !
تا هه‌مووتان باوه‌ڕنه‌هێنن ،
كه‌فڕین ، به‌شێكه‌له‌حه‌قیقه‌ت و
كه‌ڕوانین ، به‌شێكه له‌جوانی و
كه‌ته‌نهایش ، به‌شێكه له‌عه‌شق !
خاڵییه ... مردن !
خاڵییه ... ژیان !
خاڵییه ... عه‌شق !
خاڵییه ... خاڵی !!
من ... بیر له‌وێ ، ده‌كه‌مه‌وه !
ته‌ڵێك ڕێواس پاكده‌كه‌م و
بـــــــیر له‌مردن و
بیر له‌وێ ... ده‌كه‌مه‌وه !
ئینجانه‌یه‌ك پڕده‌كه‌م له‌عه‌ترو
بیر له‌ته‌نهایی و
بیر له‌وێ ... ده‌كه‌مه‌وه !
ڕه‌نگـــــه ..،
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ترپه‌ی دڵ و
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ختووره‌و
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ئاوڕدانه‌وه‌ی "ئه‌و"دا ... بگه‌مه‌وه ئه‌وێ !
مـــــن بیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... ده‌كه‌مه‌وه !
ژیان له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
كتومت ... ئه‌و گیتارژه‌نه گومانكاره‌یه ،
كــــــه‌هه‌میشه ..،
لێو ده‌نێت به‌لێوی مانگه‌وه‌و ، گوَرانی ده‌ڵێت !
سه‌ده‌فه‌كان پڕده‌كات له‌عه‌ترو ، گوَرانی ده‌ڵێت !
له‌چوَڵه‌وانیــــــدا ،
سه‌ما فێری ده‌ریاكان ده‌كات و ، گوَرای ده‌ڵێت !
هــــــه‌میشه ..،
نامه‌كانی له‌ژێر یاقووته‌كاندا ده‌شارێته‌وه‌و ، گوَرانی ده‌ڵێت !
پرشنگی دوو ئه‌ستێره تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات و ، گوَرانی ده‌ڵێت !
به‌ڕووتــــــی ،
له‌دێراوه ته‌ڕه‌كانی باخچه‌دا پیاسه ده‌كات و ، گوَرانی ده‌ڵێت !
هه‌میشه ، له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
ژیان ... "ئاوها" ده‌كات !!
خه‌ونه‌كانی خوَی ..،
بوَ حه‌قیقه‌ت و
بوَ ڕووناكـــی و
بوَ جوانی ... ده‌گێڕێته‌وه‌و ، گوَرانی ده‌ڵێت !
هه‌میشه ژیــــــان ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ... گوَرانی ده‌ڵێت و ، خه‌ون ده‌بینێ !!
مردن له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
كتومت ... ئه‌و شاعیره نامووراده‌یه ،
كـــــه‌هه‌میشه ..،
گوێ ده‌نێت به‌ترپه‌ی دڵی بارانه‌وه‌و ، سه‌ما ده‌كات !
په‌نجه‌ره‌كان به‌ڕووی هه‌تاودا ده‌كاته‌وه‌و ، سه‌ما ده‌كات !
زه‌میله‌یـــــه‌ك ،
پڕده‌كات له‌ماچ و له‌پێكه‌نین و له‌وه‌فاو ، سه‌ما ده‌كات !
هــــــه‌میشه ..،
له‌سه‌ر ته‌می په‌نجه‌ره‌كان ده‌نووسێت "خوَشمئه‌وێیت"و ، سه‌ما ده‌كات !
له‌سه‌ر یه‌ك قاچ به‌ژێر مانگه‌شه‌ودا ده‌ڕوات و ، سه‌ما ده‌كات !
چاوه‌كانی داده‌خات و ،
بیر له‌ته‌ڕیی بوَڵێك ترێ ده‌كاته‌وه‌و ، سه‌ما ده‌كات !
هه‌میشه ، له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
مردن ... "ئاوها" ده‌كات !!
خه‌یاڵه‌كانی خوَی ..،
بوَ حه‌قیقه‌ت و
بوَ ڕووناكـــی و
بوَ جوانی ... ده‌گێڕێته‌وه‌و ، سه‌ما ده‌كات !
هه‌میشه مردن ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ... سه‌ما ده‌كات و خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه !!
ته‌نهایی له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
كتومت ... ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه په‌ست وتووڕه‌یه‌یه ،
كــــــه‌هه‌میشه ..،
له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كاندا خه‌ریكی ناشتنی گوڵه‌و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
له‌قوولاَیی زه‌ریاكاندا مێژوو ده‌نووسێته‌وه‌و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
له‌سه‌ر ته‌رمی خوێناوی هاوڕێكانی ،
ئیملا له‌شوَڕشه‌كاندا ده‌كات و شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
هــــــــه‌میشه ..،
سپێدان زاكیره‌ی خاڵی ده‌كاته‌وه له‌گوناه و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
نیوه‌ڕوان گوێ له‌مارشه‌كانی جه‌نگ ده‌گرێت و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
ئێواران به‌دزییه‌وه ،
دوور دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌سوپاو ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
هه‌میشه ، له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
ته‌نهایی ... "ئاوها" ده‌كات !!
ڕوانینه‌كانی خوَی ..،
بوَ حه‌قیقه‌ت و
بوَ ڕووناكـــی و
بوَ جوانی ... ده‌گێڕێته‌وه‌و ، ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت !
هه‌میشه ته‌نهایی ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ... ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت و ، بیرده‌كاته‌وه !!
مـــــن بیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... ده‌كه‌مه‌وه !
عه‌شق له‌ماڵه‌كه‌ی "ئه‌و"دا ..،
خوَئاماده‌كردنه بوَ سه‌فه‌رێكی یه‌كجاره‌كی ،
به‌سواری عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ... مناڵیته‌وه !
ڕاكردنه به‌چوارده‌ووری زه‌ویدا ،
به‌جووتێك پێلاَوی ... مناڵیته‌وه !
خه‌وتنه له‌حه‌وشی ماڵه‌كه‌ی دراوسێ ،
به‌خه‌یاڵی ته‌نكی ... مناڵیته‌وه !
عه‌شق له‌جانتاكه‌ی "ئه‌و"دا ..،
له‌چاوكردنی عه‌ینه‌كێكی تاریكه ،
تا جگه‌له‌و ... كه‌سی دی نه‌بینی !
چاوشاركێیه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌ردووندا ،
تا جگه‌له‌و ... كه‌سی دی نه‌زانێت له‌كوێی !
دانانی هاوكێشه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگه ،
تا جگه‌له‌و ... كه‌سی دی بوَی هاوسه‌نگ نه‌كرێ !
عه‌شــــــق ..،
له‌ناو خه‌ون و
له‌ناو خه‌یاڵ و
له‌ناو ڕوانین و
بیركردنه‌وه‌كانی "ئه‌و"دا ،
له‌به‌ركردنی ده‌ستێك جله ... له‌باران !
خواردنی قاپێك هه‌نگووینه ... به‌په‌نجه !
گێڕانه‌وه‌ی كوَمه‌ڵێك چیروَكه ... بوَ حه‌وزێك ماسی !
داگیرساندنی چه‌ند موَمێكه ... بوَ یادكردنه‌وه‌ی ته‌نهایت !
دڵدانه‌وه‌ی باخچه‌یه ... له‌پاییزاندا !
پاڕانه‌وه‌یه له "با" ... له نیوه شه‌وێكی دره‌نگدا !
عه‌شق له‌ناو دڵی "ئه‌و"دا ..،
شتێكــــــــه ..،
بالاَتر ... له‌فڕین !
بالاَتر ... له‌نغروَبوون !
ســـــه‌فه‌رێكه ..،
دوور دوور ،
بوَ دوورترین جێگا !
ڕه‌نـــــگه ..،
بوَ دواهه‌مین كوَلاَن بێت ، له‌سه‌ر زه‌وی ؟!
ئیدی له‌وشوێنه‌دا ..،
هێنده‌ت پێده‌كرێ :
نوقڵێك بنێیته ناوده‌مت و
بیر له‌ژیان و
بــــــیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... بكه‌یته‌وه !
جگه‌ره‌یه‌ك داگیرسێنیت و
بیر له‌مردن و
بــــــیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... بكه‌یته‌وه !
ته‌ڵێك ڕێواس پاكبكه‌یت و
بیر له‌ته‌نهایی و
بـــــــیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... بكه‌یته‌وه !
ئینجانه‌كان پڕكه‌یت له‌عه‌ترو
بیر له‌عه‌شق و
بــــــیر له‌وێ ،
له‌ناو دڵی "ئه‌و" ... بكه‌یته‌وه !
ئیدی له‌و شوێنه‌دا ..،
تــــه‌واو تـــه‌واو ،
خاڵی ده‌بیته‌وه له‌خوَت و
به‌ده‌نگێكی به‌رز له‌ناو دڵی خوَتا ده‌ڵێیت :
مـــــــن ..،
ته‌نها بیر له‌وێ ،
له‌نـــاو دڵــــی "تـــوَ" ... ده‌كه‌مه‌وه !
بیر له‌ناو دڵی "توَ" ... ده‌كه‌مه‌وه !
بیر له‌ناو دڵی "توَ" !
له‌ناو دڵی "توَ" !
له دڵی "توَ" !
سلێمانی
مانگی (5 / 2007)
بۆ سۆراغی من ئه‌گه‌ر هاتی
نه‌رم و نیان وه‌ره
نه‌بادا
درز به‌رێ چینيی ناسكی
ته‌نهایی من
(( سهراب سپهری ))





